ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو له ڕه‌قه 15 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی سووریا- ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو له ناوه‌ندی ڕه‌قه کوژرانی 9 که‌س و برینداربوونی 6 که‌سی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو له جاده‌ی باسیلی ناوه‌ندی ڕه‌قه ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌هۆیه‌وه 9 که‌س کوژراون و 6 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوونه و زۆرینه‌ی قوربانییه‌کان هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵن.
هه‌روه‌ها له کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی کاروانی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی حه‌سه‌که‌ش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه که ئه‌و ته‌قینه‌وه خه‌سارێکی به‌دواوه لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
شانه نوستووه‌کانی داعش به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م بۆمبدانهرییانه ده‌ناسێندرێن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران