خبر 2019-03-31 06:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بۆ سۆراغ گرتن لە پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش:

یەكەیێكی هێزەكانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەچنە باغۆز

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەڕڤانان و ئەو هێزانەی دیكە كە لە كۆنترۆڵ كردنەوەی باغۆزدا بەشدارییان كردووە، بڵاویان كردۆتەوە زانیارییان هەبووە لەسەر چارەنووسی 15 پێشمەرگەی دیل كە لەناوچەی باغۆز لای داعش ماونەتەوە.

لەو بارەیەوە فەریق ڕوكن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند: "بۆ سۆراغ و كۆ كردنەوەی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو دیلانە یەكەیێكی هێزەكانی دژە تیرۆر سەردانی باغۆزی كردووە و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە سۆراغ و بەدوداداچوون بەردەوام بووە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: "تائێستا هیچ زانیارییێک لەبارەی چارەنووسی ئەو پێشمەرگە دیلانەی كە ژمارەیان 42 پێشمەرگەی دیلە دەست وەزارەت نەكەوتووە، ئەو هێزانەی باغۆزیش كە ڕایانگەیاندووە زانیارییان لەسەر پێشمەرگە دیلەكان هەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییێكان ڕادەستی هەرێم نەکردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.