که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ: هه‌ڕه‌شه له کاندیده‌که‌ی CHP له ئه‌نقه‌ره ده‌کرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی له که‌ناڵی FOXدا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی 31ی ئادار له تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: پێکه‌نین‌دارترین شتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ڵبژاردن وه‌ک بابه‌تێکی به‌قا پیشان بدرێت. هه‌رگیز بابه‌تی به‌قا له تورکیا له‌ئارادا نییه. شاره‌وانییه‌کان چ په‌یوه‌ندییێکیان له‌گه‌ڵ به‌قا هه‌یه؟ له ئه‌نجامدا ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵده‌بژێردرێن خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی ئاراسته ده‌که‌ن. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای دروست‌کردنی ترس و نیگه‌رانییه‌وه سیاسه‌ته‌کانی به‌ڕێوه ببات له حاڵێکدا که سیاسه‌ت دڵخۆش‌کردنی خه‌ڵک به داهاتوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که مه‌نسوور یاواش کاندیده‌که‌ی CHP له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له ئه‌نقه‌ره پێش له‌وه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه کاندید بکرێت پارتی داد و گه‌شه پێشنیاری کاندیدبوونی به‌و دابوو و ڕاشی‌گه‌یاند: ئێستا هه‌ڕه‌شه له مه‌نسوور یاواش ده‌کرێت. بۆچی ده‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت؟ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئازاده و سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنیش یاسایییه. له کام بیرۆکه‌ی دیموکراسیدا هه‌ڕه‌شه‌کردن له کاندید هه‌یه؟ له ئه‌نقه‌ره مه‌نسوور یاواش سه‌رده‌که‌وێت و بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێردرێت و خزمه‌ت به هاووڵاتییانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی مافی که‌سێک پێشێل بکات.
سه‌رۆکی CHP له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به پارتی کوردیی دیموکراتی گه‌لان (HDP) کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: PKK گرووپێکی تیرۆریستییه و HDPش حیزبێکی سیاسییه که نوێنه‌ری له په‌رله‌مانی تورکیادا هه‌یه. له لیستی ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردنی 2019 ناوی هیچ ئه‌ندامێکی HDP نییه. ئێمه نه‌ک پشتیوانی له کاندیده‌کانی HDP ده‌که‌ین و نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ش هاوکاری ده‌که‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران