ده‌میرتاش لە زیندانەوە: پشتگیریی ستراتێژیی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە بکەن
کوردپرێس: ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه له زینداندایە ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی ئازار، له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ری خۆی، داوای له ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په كرد كه بچنه سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی دەمیرتاش:
"سڵاو و ڕێز بۆ هه‌مووان. باش ده‌زانم كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جاروبار تووڕه بوون، ئێوه‌یان تووڕه كردووه. مافی خۆتانه، به‌ڵام دۆخی ئیستا هه‌ستیاره، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێنه‌وه، داواتان لێده‌كه‌م له كاتی چوون بۆ سه‌رسه‌ندوقه‌كانی ده‌نگداندا جیاوازییه سیاسیه‌كانتان له‌بیر بكه‌ن، ئه‌و شته‌نای كه ڕوویان داوه بێ بایه‌یه‌خ نین، ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات، ئه‌وه‌ی كه ئێمه دیمان هیچكات له‌بیرناچێت، به‌ڵام داهاتوو گرینگتره. بۆ داهاتوویێكی باشتر، داوا له ته‌واوی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م كه هاوكاری و پشتگیری له ستراتیژیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ده‌په بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارده‌كات ئێوه‌ن، هێز و كاریگه‌ری ئێمه نه‌ك ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و شارانه له قه‌یومه‌كان بسێنینه‌وه، ده‌بێت له‌هه‌ر شوێنێكدا خۆمان نیشان بده‌ین، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه. ئه‌وه‌ش، ده‌نگی ستراتیژیكی ئێمه هێزی ئێمه نیشان ده‌دات. له‌و شوێنانه‌ی كه هه‌ده‌په به‌ربژێری دیاری نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی خۆتان بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه هه‌ده‌په دیاریی كردووه، ئێوه چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی خۆتان و ده‌ره‌وه دیار ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن و داوا له هه‌موو گه‌نجان ده‌كه‌م. هیچكات نه‌ڵێن،' ده‌نگی من هیچ شتێك ناگۆڕێت'. داواتان لێده‌كه‌م بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆتان بده‌ن. من به‌وهه‌ڵوێسته‌ی ئێوه پشت ئه‌ستوورم.
هاووڵاتییانی هێژا به‌داخه‌وه من له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ ئێوه نیم وله ژووره‌كه‌مدا له به‌ندیخانه‌ی ئه‌درنا چاوه‌ڕانی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌م. هیوادارام ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موومان خۆشحاڵ بكات، سڵاوێكی گه‌رم ده‌نێرم بۆ هه‌مووتان".
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه به به‌شداری زیاتر له 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر و 12 پارت و هاوپه‌یمانی سیاسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران