دادگای فیدڕاڵ ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئه‌کاونتی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی کردۆته‌وه: "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراقم کرد به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی سێ بابه‌ت، ئه‌وانیش (ته‌فسیری ماده‌ی 130ی ده‌ستوور، مه‌له‌فی نه‌وت و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونی کردۆته‌وه که سه‌باره‌ت به ماده‌ی (130)ی ده‌ستوور ئه‌وه بوو که بابه‌تێک بوو به‌یاسا و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته، مه‌به‌ستم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئاشکرای کردوووه که مه‌له‌فی نه‌وت نزیکه یه‌کلا بکرێته‌وه و ده‌شڵێت: "دادگای فیدڕاڵی ته‌فسیری ھیچ ده‌قێک ناکات له یاسادا ھاتبێت، به‌ڵکوو ته‌نھا ته‌فسیری تێکستی ده‌ستوور ده‌کات بۆیه یاسای بودجه وه‌ک خۆی جێبه‌جێ ده‌کرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران