خبر 2019-03-26 08:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە وێنە... دیمەنی سیحراویی دۆڵی ڕازیانە

بەشی ئیلام- دۆڵی ڕازیانە ناوچەیێکی دەستنەخواردووی گەشتیارییە لە ئیلام کە دیمەنێکی سیحراویی هەیە و گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆڵی ڕازیانە دیاردەیێکی جیۆلۆجیی تایبەتە کە دەکەوێتە مەودای 50 کیلۆمەتریی جادەی ئیلام بۆ شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام. دیمەنێکی سەرسەوز و دۆڵێکی باریک و قووڵە کە سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

ڕێژەی 75 هێکتار (300 دۆنم) لە زەوییەکانی دۆڵی ڕازیانە ساڵی 1388 وەکوو شوێنەواری سروشتی و نیشتمانیی ئێران تاپۆ کراوە وەکوو شوێنەواری پلە دووی ڕیکخراوی نێودەوڵەتیی IUCN تۆمار کراوە.

جادە مێژووییەکەی شاری بەدرە (ئابهەر) بەرەو کەلی ئەرەشت و بردباڵ چنارباشی لە "کەلەم"ەوە تێدڕەپەڕێت و پاش بڕینی دۆڵی ڕازیانە دەگاتە گوندی "گەنجە" و ناوچەی چنارباشی. ئەوەش دیمەنێکی زۆر جوانە کە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا سەرنجی هەموو گەشتیارێک ڕادەکێشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.