به‌غدا بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ڕابردوودا ئاشكرا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند که بڕی ھهناردهكراوی نه‌وت له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا دابه‌زیوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاداری 2019 کۆمپانیای به‌بازاڕکردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد که به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌راورد به مانگی پێشووتر به ڕێژه‌ی 0.11% ئاستی هه‌نارده‌ی عێراق داكه‌وتنی تۆمار كردوووه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: تێكڕای نرخی فرۆشتنی ھه‌ر به‌رمیلێک له مانگی شوباتدا 60 دۆلار و 83 سه‌نت بوووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه عێراق زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌وتی خاو له به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق و ته‌نھا بڕێكی كه‌می له ڕێگه‌ی جه‌یھانی توركیاوه ھه‌نارده ده‌كات و ڕێژه‌ی ھه‌نارده‌كانی بۆ وڵاتانی ئاسیا له 67% و بۆ وڵاتانی ئه‌وڕوپا 20%ه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران