قوباد تاڵه‌بانی: وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا ده‌توانن ڕۆڵێكی باشتر له گه‌شه‌کردنی ئابووری هه‌رێم ببینن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی ئادار له هه‌ولێر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سیداد ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندی یاوه‌ری كۆ بوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و توركیا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر دوو لایه و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه كردوووه كه كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا ده‌توانن ڕۆڵێكی باشتر ببینن له گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كرا و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌و ناوچانه به بێ جیاوازی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ته‌واو كردنی کابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی عێراق كرا و هه‌ردوولا دید و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
له‌م دیداره‌دا عه‌لیڕه‌زا گونه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دۆسیه‌ی عێراق و هاكان كاراچای كونسووڵی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و یاریده‌ده‌ری كونسووڵ ئه‌فه جیلان ئاماده بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران