خبر 2019-03-13 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و شاندێکی حکوومەتی تورکیا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ چوارشەممە 13/3/2019، مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سداد ئونال، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد و تێیدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هەوڵ و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پرسە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.

مەسروور بارزانی، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان دووپات کردەوە، بەشێوەیێک لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت و خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری و دراوسێیەتی باش بکات.

لەلای خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی خواست لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ویستی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەک دراوسێ و دەروازە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.

گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکە و رەوشی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان و رۆڵی کۆمپانیاکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.