هه‌ماهه‌نگیی نێوان تورکیا و ڕووسیا بۆ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت به‌رده‌وامه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناهیده شه‌بنه‌م ئاكتۆپ ئه‌فسه‌ر له به‌شی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ڕۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی که له ته‌ل ڕه‌فعه‌ته‌وه ده‌كرێنه سه‌ر ئه‌ندامانمان درێژه به هه‌ماهه‌نگییه‌كان ده‌درێت له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ئاماژه‌ی به ناوچه‌ی چه‌کداماڵراوی ئیدلب کرد و گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌نجامدراو له ئیدلب بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامیی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێوشوێنێکی نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر. به‌و ڕێککه‌وتننانه‌ی که ئه‌نجاممان داوه ڕێگریمان له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی نوێ له سووریا کردوووه و ئاشتی و ئارامیمان له ناوچه‌که جێگیر کردوووه. له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات که له ڕۆژه‌ڤدایه، کۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و دیداره‌کان له‌سه‌ر ئاستی باڵا و هه‌ماهه‌نگییه‌کان درێژه‌یان هه‌یه".
شایانی باسه؛ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باشووری عه‌فرین یه‌ک له دوو ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی یه‌په‌گه له خۆڕهه‌ڵاتی فوراته که پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عه‌فرین بۆته ناوه‌ندێکی ستراتێژیک بۆ یه‌په‌گه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران