خبر 2019-03-12 11:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

«قەرەنتینە» لە بۆکان نمایش دەکرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- قەرەنتینە لە سەر نووسین و دەرهێنەریی عەبدولسەتار شەفیعی لە هۆڵی فەرهەنگی هونەریی کتێبخانەی گشتیی مەستوورەی کوردستانی لە شاری بۆکان نمایش دەکرێت.

سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنک و ئیرشادی ئیسلامیی بۆکان تایبەت بۆ کوردپرێس وتی: ناوەڕۆکی ئەم کۆمێدییە لەسەر تەوەری پەروەردە و ڕاهێنانە.

مەنسوور ئەحمەدی سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنک و ئیرشادی ئیسلامیی بۆکان زیادی کرد: چیرۆکەکانی کۆمێدیەکەیش لەسەر تەوەری چوارشەممە سووری، ئادابی هەڵسوکەوت و پەروەردەیە.

ناوبراو درێژەی دا ئەم نمایشە کارێکە لە گرووپی شانۆی "هاوار"ی بۆکان کە لوقمان شەهابی و کامران حسێن نژاد ڕۆڵگێڕەکانی نمایشەکە دەبن.

ئەحمەدی ئاشکراشی کرد نمایشی قەرەنتینە تایبەت بۆ قوتابخانە و قوتابییەکانە و هەموو قوتابییەکان بۆ ئەم نمایشە بانگهێشت کراون یان بەمزووانە بانگهێشت دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.