خبر 2019-03-11 05:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناکۆکیی بنه‌ماڵه‌یی له‌ بانه‌ برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- قایمقامی شاری بانه‌ گوتی: ناکۆکیی بنه‌ماڵه‌یی له‌ گه‌ڕه‌کی به‌سات‌ئاوای بانه‌ چوار برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 19ی ڕه‌شه‌مه‌ محه‌مه‌د فه‌لاحی به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ناکۆکیی بنه‌ماڵه‌یی له‌ گه‌ڕه‌کی به‌سات‌ئاوا (بانه‌ی کۆن) چوار برینداری لێکه‌وته‌وه‌ که‌ 2 که‌سیان به‌هۆی ته‌قه‌ی تفه‌نگی ساچمه‌یی و دوو که‌سی‌تر به‌ بۆنه‌ی شه‌ڕه‌چه‌قۆوه‌ بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یووبی بانه‌ گوازرانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.