خبر 2019-02-24 11:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وزیری دەرەوەی ڕووسیا:

تورکیا و ڕووسیا ناکۆکن لەسەر شۆناسی گرووپە کوردەکان

بەشی جیهان- سێرگی لاڤرۆڤ، دەڵێت ڕووسیا و تورکیا ناکۆکن لەسەر ئەوەی کە کام لە گرووپە کوردییە چالاکەکان لە سووریا بە تیرۆریست ناو ببرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ویتنام و چینی وت مۆسکۆ و ئەنقەرە لەسەر تیرۆریست بوون و نەبوونی گرووپە جۆراوجۆرە کوردییەکان لە سووریا یەکتر ناگرنەوە.

ناوبراو وتیشی: ڕووسیا نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی گرووپە کوردییەکان لە سووریا دەرک دەکات بەڵام دوو وڵات لەسەر تیرۆریست بوون و نەبوونی گرووپە جۆراوجۆرە کوردییەکان لە سووریا یەکتر ناگرنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ زیادی کرد ئێمە تێڕوانینێکی هاوبەشمان نییە لەو بارەوە کە چ گرووپێکی کوردی لە ڕیزی تیرۆریستاندایە، ئێمە دەبێت خاس و خراپ لێکتر جودا بکەینەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی ناوچەی ئارامی نێوان تورکیا و سووریا وتی: گفتوگۆکان بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام بەپێی ڕێکەوتنی ساڵی 1998 لەنێوان دوو وڵاتەکەدا ئەنجام درواوە و ئامانج لە ناوچەی ئارام نەمانی هەڕەشە تیرۆریستییەکانە لەو سنوورەدا.

لاڤرۆڤ دەڵێت ناوچەی ئارامی نێوان تورکیا و سووریا بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق دەپارێزێت و تورکیا دەتوانێت لە هەندێک لە ناوچەکانی سنووری سووریا جووڵەی ببێت.

ناوبراو هەروەها باسی لە ئەگەری بەکار گرتنی پۆلیسی ڕووسیا لە ناوچەی ئارمدا کرد.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە وەسفی لاڤرۆڤ لەناوچەی ئارام لە نێوان کوردەکان و تورکیا لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا باسی لێدەکات بەتەواویی جیاوازە. ئەمریکا لە دوا هەڵویستی خۆیدا لەبارەی ناوچەی ئارامی باکووری سووریا ڕایگەیاند: 200 هێزی ئەمریکی لەگەڵ 1000 هێزی سەربازیی وڵاتانی ئەورووپی لە باکووری سووریا جێگیر دەبن تا ڕێگر بن لە هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.