خبر 2019-02-15 07:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامانی ناتۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارامیان لە سووریا تاوتوێ کرد

بەشی جیهان- کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی کۆتایی هات و کێشەکانی سووریا تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بووە.

کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکان وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت پێشنیازێکی داوەتە وڵاتان بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارامی سووریا و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ رۆژهەڵاتی فورات.

نوێنەری وڵاتان لەبارەی کۆتایی هاتنی داعش لە سووریا و عێراق و قۆناغی پاش داعش پلانی داهاتوویان تاوتوێ کرد. مژاری دیکەش هاتووەتە رۆژەڤ ئەویش دروست کردنی سوپای ئەورووپایە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: ئەندامانی ناتۆ لەسەر پرسی پەیماننامەی مووشەکە دوورمەودا و مامناوەندەکان "ئای ئێن ئێف" یەکگرتوون و هاوڕان و نیگەرانن لەوەی رووسیا ئەو پەیماننامەیە پێشێل دەکات.

فێدریکا مۆگیرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: "كۆنفرانسی سێیه‌م تایبەت بە سووریا له‌ بروكسل ساز ده‌كه‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.