کۆمپانیای ڕاپرسیی AREA:
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئاکه‌په 37 له‌سه‌ده
به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی AREA دوایین ئه‌نجامی ڕاپرسیی خۆی له تورکیا له‌سه‌ر بابه‌تی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته بڵاو ده‌کاته‌وه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا به 37 له‌سه‌د ڕاده‌گه‌یێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی AREA دوایین ئه‌نجامی ڕاپرسیی خۆی له تورکیا له‌سه‌ر بابه‌تی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت که پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا 37 له‌سه‌ده.
ئه‌نجامه‌کانی کۆمپانیای ڕاپرسیی AREA به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارتی داد و گه‌شه: 37.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان
پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا: 25.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان
ئی پارت: 12.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان
پارتی دیموکراتی گه‌لان: 12.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان
پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست: 11.6 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران