خبر 2019-02-11 20:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەورامییەکان داوا دەکەن پەراوێز نەخرێن

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ژمارەیێک نووسەر و رۆشنبیر داوا دەکەن زاراوەی هەورامی لە مەترسیی لەناوچون بپارێزرێت و بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە. ئەوەش لە کاتێکدا ژمارەیێک هەڵسووڕاوی مەدەنی، هەورامی بە زمان دەزانن نەک زاراوە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی شوباتی 2019 ژمارەیێک نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتیی ناوچەی هەورامان سەردانی نووسینەگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد بۆ پاراستنی زاراوەی هەورامی لە هەرێمی کوردستان.

ئەو نووسەر و رۆشنبیرانە لە یاداشتەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەپێی راپۆرتی یونسکۆ "زمانی هەورامی" یەکێکە لەو زمانانەی مەترسیی لەناوچوونی لێدەکرێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو زمانە بخرێتە خوێندنی پۆلی یەک و دوی بنەڕەتی لە سنووری ناوچەی هەورامان.

هاوکات داوایان کردووە حکوومەت گرنگی بە بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی ئەو ناوچەیە بدات و لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بەرنامەی تایبەت بە هەورامان لە کەنەڵەکانی راگەیاندندا بەرهەم بهێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.