قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا پشتیوانیی خۆی له مافی هاوڕه‌گه‌زبازان ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای په‌یامێکه‌وه پشتیوانیی خۆی له مافی هاوڕه‌گه‌زبازان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانى جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که "چیتان کردوووه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافى هاوڕه‌گه‌زبازان له کوردستان؟" له توویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى توویته‌ردا ڕایگهیاندوووه که هاوڕه‌گه‌زبازان له هه‌موو جیهان به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى کوردستان شایسته‌ى مافن و باوه‌ڕى وایه مافه‌کانیان بپارێزرێن.
جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێم له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تى: "باوه‌ڕم وایه که هه‌موو هاووڵاتییان، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ڕه‌چه‌ڵک، دین، ڕه‌گه‌ز، پێناسی نه‌ژادی و هاوڕه‌گه‌زبازى شایسته‌ی مافی یه‌کسانن له هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌تی کوردستاندا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران