هه‌سه‌ده: چه‌كدارێكى ديكه‌ى ئه‌ڵمانى داعش ده‌ستگير كرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالى به‌رپرسى نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى هه‌سه‌ده به ئاژانسى "فرانس پرێس"ى ڕاگه‌یاندوووه که ماوه‌ى 10 ڕۆژه به شێوه‌يێكى به‌رده‌وام مه‌ده‌نييه‌كان له سنوورى داعشه‌وه ڕاده‌كه‌ن.
ناوبراو گوتيشى: "هێزه‌كانيان توانيويانه له ڕيزى ئاواره‌كاندا هاووڵاتييێكى ئه‌ڵمانى به ناوى مارتن ليمكى ده‌ستگير بكه‌ن که له تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2014 له ئه‌ڵمانياوه و به ڕێگه‌ى توركيادا گه‌يشتوووه‌ته سووريا و ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش بوووه‌ته ئه‌ندامى پۆليسى داعش كه به "الحسبة" ناسراوه."
ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو هه‌سه‌ده له ڕێى ميدياى خۆيه‌وه ڕای‌گه‌یاند: "سێ چه‌كدارى تيرۆريستیى بيانى ده‌ستگير كراون كه يه‌كێكيان نازناوى ئه‌بوو زه‌كه‌رياى ئه‌ڵمانییه و دوووانه‌كه‌ى ديكه يه‌كێكيان سعوودى و ئه‌وى ديكه‌يان ميسرييه و دواى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وتوووه ئه‌بوو زه‌كه‌ريا، مارتن ليمكى ئه‌ڵمانييه. هه‌فته‌ى ڕابردووش له خاڵێكى پشكنينى هه‌سه‌ده‌دا سێ هاوسه‌رى ليمكى ده‌ستگير كران كه يه‌كێكيان 19 ساڵ و دووه‌ميان 28 ساڵ و سێيه‌ميان 34 ساڵ ته‌مه‌نيان بوو."
ڕوانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕای‌گه‌یاندوووه که تا ئێستا 37 هه‌زار هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشه‌وه ڕایان كردوووه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و زۆرينه‌ى ئاواره‌كان ژن و منداڵى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشن كه له سنوورى ناوچه‌يێكى گه‌مارۆدراوى دێره‌زوور ماونه‌ته‌وه.
هه‌سه‌ده تا ئێستا 3 هه‌زار و 400 چه‌كدارى بيانیی داعشی ده‌ستگیر کردوووه که بوونه‌ته كێشه بۆ ئه‌و هێزانه و هه‌سه‌ده داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردوووه به‌رپرسيارێتیى وه‌رگرتنه‌وه و دادگايی كردنى ئه‌و چه‌كدارانه له ئه‌ستۆ بگرێت و وڵاتان چه‌كداره‌كانى خۆيان ببه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران