قه‌یس خه‌زعه‌لی: ده‌توانین له شه‌وێكی تاریكدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربكه‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی به‌رپرسانی عێراق به‌رامبه‌ر وته‌كانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق تا به‌هۆیه‌وه چاودێری ئێران بكات، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: "عێراق په‌رله‌مانی هه‌یه و ده‌توانێت بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكات".
ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق گوتیشی: "عێراق دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له سوپا، پۆلیس، حه‌شد و ده‌زگای دژه‌تیرۆر هه‌یه، ده‌توانێ له شه‌وێكی تاریک‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌یان پێنج، حه‌وت یان 9 هه‌زاریش بێت".
قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌شڵێت: "لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تره‌مپ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕاستی پڕۆژه‌ی ئه‌مریكی له عێراق هه‌ڵماڵی كه وڵاتانی دراوسێ ده‌كاته ئامانج، له كاتێكدا هه‌ندێک ده‌یانگوت بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هاوكاری كردنی عێراقه".
ناوبراو له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: ده‌ستووری عێراق کردنه‌ئامانجی وڵاتانی دراوسێ قه‌ده‌غه کردوووه و ده‌بێ تره‌مپیش بزانێت که عێراق وڵاتێکی به‌هێز له ڕووی سه‌ربازی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه و بڕیاری خۆی ده‌دات.
شایانی باسه؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ به CBS نیووزی ئه‌مریکی راگه‌یاند که هێزه‌کانیان له عێراق ده‌هێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن چاودێری ئێران بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران