لەبارەی پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی هۆشدار بە واشەنتۆن دەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەگەر دەربکەوێت کە ڕێککەوتنی ئەمنیی واژۆکراوی نێوان عێراق و ئەمریکا پێشێل کراوە بەغدا لەو ڕێککەوتنە دەکشێتەوە.
کوردپرێس:
جەبار شوێلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەو باریەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیتیجاەپرێسی وتووە پێویستە دەوڵەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی ئەمنیی واژۆکراو لە نێوان عێراق و ئەمریکا بکات و ئەگەر هاتوو ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەمریکاوە پێشێل کرابوو ئەوا پێویستە بەغدا لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە.
شوێلی جەختیشی کردەوە بوونی سەربازیی هێزە ئەمریکییەکان لە هەندێک ناوچەی عێراق گومان دروست دەکات و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەو بارەیەوە کۆبوونەوە بکات و ژووری ئوپەراسیۆنی ئەو وڵاتە بڕیاری پێویست لەبارەی جووڵەی سەربازیی ئەمریکا دەربکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران