بۆچی کوردی تورکیا به‌نیازه سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردن قوربانی بکات؟/ یاڤووز بایدار
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕکابه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردن له تورکیا ده‌ستی پێکردوووه و که‌متر له 60 ڕۆژ ماوه تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خۆجێییی تورکیا و که‌شی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه که لێڵ و گوماناوییه پیشانده‌ری ڕکابه‌رییێکی سیاسییه.
ڕوانگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ساڵانه‌ی تورکیا که له‌لایه‌ن زانکۆی کادیر هاسه‌وه لێکدراوه‌ته‌وه ده‌ریده‌خات که یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی هاووڵاتییانی تورکیا ده‌ڵێن که ده‌یانه‌وێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوراک کۆچ بکه‌ن و یه‌ک له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران که ده‌نگ به پارتی داد و گه‌شه ده‌ده‌ن ده‌زانن که سیسته‌می حوکمڕانی زیاتر له هه‌میشه به‌ره‌و زاڵێتیخوازی به‌ره‌وپێشه‌وه چوووه.
بۆ یه‌که‌مین جار له زیاتر له یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئابوور زیاتر له تیرۆریزم بۆته داڵغه‌ی سه‌ره‌کیی ده‌نگده‌ران. ئه‌گه‌رچی بنکه‌ی سه‌ره‌کیی پارتی داد و گه‌شه هێشتاکه به‌و حیزبه ئه‌مه‌گداره به‌ڵام پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حیزبه‌که‌ی به شێوه‌یێکی به‌رچاو دابه‌زیوه. ئاماری هه‌ستی دژه‌ئه‌مریکایی به 82 له‌سه‌د به‌راورد کراوه و که‌مترین متمانه به میدیاکان ده‌کرێت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، شه‌ڕی سیاسی زۆرتر له‌سه‌ر تێڕوانینی ئۆپۆزیسیۆنه به ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانیی فه‌راناسیۆنالیست واتا پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا.
له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌ڵبژاردن له تورکیا، ژماره‌یێکی زۆر له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه که به ده‌نگده‌رانی ساخته‌یی ده‌ناسێندرێن و ژماره‌یێکیان زیاتر له 120 ساڵ ته‌مه‌نیانه. هه‌روه‌ها ژماره‌یێک له پارێزه‌رانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که بابه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی فه‌رمانه نایاسایییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنیش له‌ئارادایه.
هه‌ندێک که‌س ئه‌و بابه‌ته له‌پێناو ئاماده‌بوون بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی پاراستنی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ئه‌ردۆغان ده‌زانن. ئه‌وه‌ی که ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن له بنه‌ڕه‌تدا ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی ناونووسی ده‌نگده‌رانی ڕه‌ت کردۆته‌وه، پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانیی زۆر له‌باره‌ی دوورنواڕی هه‌ڵبژاردنه؛ واتا گریمانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن که ده‌ڵێین نه ئه‌ردۆغان و نه پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه ڕێگه ناده‌ن ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بده‌ن.
ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی خراپتربوونی دوورنواڕی ئابووری گوشارێکی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام پێده‌چێت که ناوبراو وه‌ک هه‌میشه کارزاری هه‌ڵبژاردن به به‌کارهێنانی تاکتیکی هه‌میشه‌یی واتا دروست‌کردنی چه‌ند جه‌مسه‌ری له تورکیا به‌ره‌وپێشه‌وه ببات. ناوبراو هه‌وڵی داوه که ڕێگری بکات له هاوکاریی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌گه‌ڵ پارتی کوردیی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP). سه‌رکوت کردنی سه‌رکرده‌کانی HDP و نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبه درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه. ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای ڕێگری له دیبه‌یتی ئازاد به هه‌موو تواناوه له‌ناوبردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی له ئه‌وله‌وییه‌تی کاره‌کانی داناوه که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خۆجێییی 31ی مارچ ده‌کرێ به جۆرێک گشتپرسی بۆ پشتڕاست‌کردن یان ڕه‌ت کردنی حکوومه‌تی ڕه‌های ناوبراو وه‌سف بکرێت.
له هه‌ر لایێکه‌وه بڕوانین پارتی HDP موزاحمێکی سیاسییه بۆ هاوپه‌یمانێتیی ناسیۆنالیست- سکۆلاری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌گه‌ڵ پارتی باش (IYI). ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له ناوچه زۆرینه کوردنشینه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا لاوازه و ئه‌و ترسه‌ش هه‌یه که هه‌ر کارێک له‌پێناو نزیک بوونه‌وه به پارتی HDP له دیکه‌ی ناوچه‌کان، زه‌بردان له‌و هاوپه‌یمانێتییه له ناوچه زۆرینه کوردنشینه‌کان ئاسانتر بکاته‌وه. ئه‌ردۆغان له به‌کارهێنانی کارتی ناسیۆنالیزم که‌سایه‌تییێکی لێهاتوو و زیره‌که.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ڕکابه‌ری له شاره‌کانی ڕۆژئاوای تورکیا شانبه‌شانه، ئۆپۆزیسیۆن له‌وه‌ی که بیه‌وێت چاوی به بازگه‌ی ده‌نگدانی HDPوه بێت ترس و دڵه‌ڕاوکێی هه‌یه. ئه‌گه‌ر پۆستی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاره‌کانی تورکیا له ده‌ستی به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌ردۆغاندا بێت به مانای سوودمه‌ندبوونی له به‌رژه‌وه‌ندیی دیموکراسیدا نابێت به‌ڵکوو ئه‌گه‌ری گۆڕینی هه‌ندێک شت له‌ئارادایه بۆ وێنه ڕێگا بۆ گۆڕینی بۆچوونی پشتیوانانی سه‌رۆک کۆمار ده‌کاته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م به‌کگراونده‌دا، ده‌کرێ کاری ئه‌مدواییه‌ی HDP به قومارێکی زیره‌کانه وه‌سف بکرێت. ئه‌و حیزبه پاش کۆبوونه‌وه نێوخۆیییه‌کان ڕای‌گه‌یاندوووه که له شاره گه‌وره‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره، مارسین، ئادانا، ئان تپ، ئۆرفا و ئیزمیر کاندیدێکی بۆ پۆستی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌و شارانه نابێت. ته‌قریبه‌ن له تێکڕای ئه‌و شارانه بازگه‌ی ده‌نگدانی HDP هه‌یه به‌ڵام به‌و بڕیاره، پشتیوانییه شارییه‌کان له‌و حیزبه هه‌ڵده‌په‌سێردرێت.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ستراتێژییه مه‌ترسیگه‌لێکی به‌دواوه هه‌یه. بۆ یه‌که‌مین جار، ده‌نگده‌رانی سوننه‌تی و کورد ئه‌وه‌نده له چینی سیاسی بێهیوا بوونه که لایه‌نێکی به‌هێز بۆ ده‌نگدان به هیچ له‌ونێک له‌ئارادا نییه و ژماره‌یێکی زۆر له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که هێشتا بڕیاریان نه‌داوه له نێوان ئه‌واندا ده‌بینرێن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه پێده‌چێت که HDP مکووڕه. به‌رپرسێکی باڵای HDP ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه متمانه‌مان به ده‌نگده‌رانی خۆمان هه‌یه و ده‌بینین که نزیک به دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگده‌ران له‌و شارانه ده‌نگ به سه‌رکوتکه‌ران ناده‌ن."
به‌ڵام من له‌م کاره دڵنیا نیم. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ندازیاریی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ن، ڕاستبینانه‌ترین پێشبینی، بێ‌هیواییێکی‌تر له ئۆپۆزیسیۆنی په‌رته‌وازه‌ی تورکیا دروست ده‌کات.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، خاڵێک ڕوونه: خۆ قوربانی کردن له‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وپه‌ڕی قه‌تیس بوون نیشان ده‌دات. به دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 1ی ئه‌یپڕێڵی 2019 تاکوو ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنێکی دیکه به‌ڕێوه ناچێت.
ده‌بێ نوخبه سیاسییه‌کانی تورکیا به وره و له ڕێگای دیموکراتیکه‌وه پرسی ناو ماڵی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌هرام ویکلی
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران