موحه‌ڕه‌م ئینجه: بابه‌تی مانه‌وه‌ی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی تره‌مپه نه‌ک هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه کاندیدی پێشووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له پشکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ڕه‌خنه‌ی له لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیا گرت له‌باره‌ی جه‌خت‌کردن له‌سه‌ر گرینگایه‌تیی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان وه‌ک بابه‌تی مانه‌وه‌ی تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: بابه‌تی مانه‌وه بۆ تورکیا شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌م وڵاته بوو که دووهه‌مین بابه‌ت پاش شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م دێته ئه‌ژمار. بابه‌تی مانه‌وه بۆ وڵاتێک بابه‌تی مان یان نه‌مانه. جووڵه‌ی ئاشتی قوبرس یان گۆنی‌کێشان به سه‌ر سه‌ربازه‌کانمان له باکووری عێراق بابه‌تی مانه‌وه بوو. له ماوه‌ی ڕابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری تورکیا له توویتێکدا هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات و جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئابووری تورکیا وێران ده‌که‌ین. تره‌مپ داخ و ئه‌سه‌فی خۆی بۆ تورکیا ده‌رده‌بڕێت به‌ڵام ئێوه ناتوانن شتێک به ناوبراو بڵێن. تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات و به سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ڵێت "تۆ کیت"؛ ئه‌مه‌یه بابه‌تی مانه‌وه‌ی تورکیا نه‌ک هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان. گه‌نجان داهاتوویێک له‌م وڵاته نابینن و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆچ ده‌که‌ن؛ ئه‌مه‌یه بابه‌تی مانه‌وه بۆ تورکیا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: له ساڵی 2004ی زایینی‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا بڕیاری دا به‌ره‌نگاری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ببێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره، حوکمه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیاوه دڕا و حکوومه‌تیش جێبه‌جێ نه‌کرد. ئه‌مه‌یه بابه‌تی مانه‌وه‌ی تورکیا. ئێمه ئه‌گه‌ر به که‌سێک که باخچه‌لی و ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن ده‌نگ نه‌ده‌ین خه‌یانه‌تکار ده‌بین؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگ به پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌ده‌ن خه‌یانه‌تکارن؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران