خبر 2019-01-30 09:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر بانگهێشتی فدریکا موگرینی، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بوخارێست دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر بانگهێشتی فدریکا موگرینی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا و تیۆدۆر ملسکانۆ وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوە نافەرمییەکانی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی بوخارێست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی NTV ڕایگەیاند: مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر بانگهێشتی فدریکا موگرینی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا و تیۆدۆر ملسکانۆ وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوە نافەرمییەکانی یەکێتیی ئەورووپا 31ی جانیڤێری تا 1ی فێبریوێری سەردانی بوخارێست دەکات.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی دەرەوەی گفتوگۆ دەکرێت و هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وڵاتانی ئەورووپی وڵاتانی کاندیدی ئەندام بوون لە یەکێتیی ئەورووپا و دۆخی سنوورەکان دەخرێتە بەر باس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.