خبر 2019-01-24 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ بەغدا و هەولێر:

دوور بگرن لە ڕێککەوتنی سیاسیی ژێربەژێر لەبارەی کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات لەبارەی کەرکووکەوە ڕێکەوتنی سیاسیی نهێنی ئەنجام نەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی دوا دۆخی پارێزگای کەرکووک و باری ئەمنی و ئاسایشی ئەو شارە بڵاو کردەوە و دەڵێت: کەرکووک رووبەڕووی لاوازیی هێزی ئەمنی و ئاستەنگی سیاسیە. ئێمە ئاشنای هەموو یاریە گومانلێکراوەکانین، نامانەویت حکوومەتی بەغداد هاوسەنگی تێکبدات و دەمانەوێت دوور بێت لە رێکەوتنە گومانلێکراوەکانی شاری کەرکووک.

ناوبراو دەیشڵێت: کەرکووک مەکەن بە شانۆی پێکدادانی سیاسی. ئێمە لەو پێکدادانە بە دوور بگرن و مەمانکەنە قوربانی ئەو دەستوورە کڵۆڵەی کە لە دوای موسڵ-ەوە لە ژوورە تاریکەکان نوسراون. کەرکووک بۆ خەڵکە رەسەنەکەی و هاونیشتیمانیانی ئەو شارە جێبێڵن.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.