خبر 2019-01-12 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوام چۆمسکی:

مەهێڵن کارەساتی کوردەکانی تورکیا لە سووریا دووپات بکرێتەوە

بەشی جیهان- زمانناسی بەناوبانگ و ڕەخنەگری سیاسیی ئەمریکا دەڵێت: پێم ناخۆشە کورد لە سووریا وەکوو کوردەکان لە باشووری تورکیا کۆمەڵکوژ بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زمانناسی بەناوبانگ و ڕەخنەگری سیاسیی ئەمریکا بە سیاسەت مدیومی وتووە ژمارەیێک لە هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لە سووریا بمێننەوە تا ڕێگر بن لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان کە دەتوانێت ماڵ وێرانکەر و کوشندە بێت.

چۆمسکی دەڵێت من نامەوێت ببینم کە کوردەکانی سووریا وەکوو کوردەکانی تورکیا لە باشووری ئەو وڵاتە کە ئێستا کۆمەڵکوژ دەکرێن، ژینۆساید بکرێن.

من وا بیر دەکەمەوە کە هێشتنەوەی ژمارەیێک کەم لە هێزەکانی ئەمریکا دەتوانێت ڕێگر بێت لە هێرشی تورکیا. من بەربەستێک تر نابینم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.