وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی ئه‌نجام دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی کانوونی دووهه‌می 2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌کان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پرسی سووریا تاوتوێ کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران