لە پەرلەمانی سوید بەدواداچوون بۆ پرسی زیندانی کردنی دەمیرتاش دەکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاون ردار، نوێنەری حزبی سووسیالیست دیموکراتی سوید بابەتی درێژە پێدان بە زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان-ی لە پەرلەمانی سوید هێنایە ئاراوە و داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بە مەبەستی ئازاد کردنی ئەو سیاسەتوانە کوردەی تورکیا، حکوومەت ناچار بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بکات.
لە بەیاننامەکەی ردار-دا هاتووە: دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لێبڕاوانە ڕایگەیاند کە هۆکاری زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بەبێ شک دەگەڕێتەوە بۆ سەرکوت کردنی بیرۆکە جیاوازەکان و بابەتی ئازادیی سیاسیی کوردەکانی تورکیا. ئەو دادگایە بەهەموو دەنگەکانەوە داوای ئازاد کردنی دەمیرتاشی کردووە.
لاون ردار جەتی کردەوە کە تورکیا ملکەچی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا نابێت و لەبەرامبەر ئەم مەسەلەیەدا حکوومەتی سوید دەبێت کاردانەوەی توندی هەبێت.
ناوبراو لە درێژەی بەیاننامەکەیدا دەڵێت: بۆ ئەوەی کە دەمیرتاش ئازاد بکرێت پەرلەمانی سوید دەبێت بڕیارێک بدات و حکوومەتی سوید ناچار بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بکات.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران