خبر 2019-01-12 04:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رووسیا: پێویسته‌ هێزه‌كانی دەوڵەتی ناوەندی لە باکووری سووریا جێگیر بكرێن

بەشی جیهان- رووسیا پاڵپشتی له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ سووریا و پێیباشه‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئەم هێزانەش لە باکووری سووریا، هێزه‌كانی ئەسەد لەوێ جێگیر بكرێن و ئه‌وان ببنه‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سپۆتنیک-ی رووسی لە زاری ماریا زه‌هارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاوی كردەوە: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌، ئیدی گرنگه‌ كورده‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا رێككه‌وتن بكه‌ن. ئێمه‌ زۆر جار گوتوومانه‌ له‌ سووریا كورده‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌ و پارچه‌یێكی گرنگی خاكی سووریان، بۆیه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی لێیه‌، پێویسته‌ له‌ شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هێزی حكوومه‌تی سووریا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی بدرێته‌ ده‌ست".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، وه‌كوو رووسیا پێیانباشه‌ ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ سووریا ده‌كێشێته‌وه‌ و پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.