له‌سه‌ر په‌خش کردنی فیلمێکی تایبه‌ت به په‌که‌که سینه‌ما سالمی سلێمانی داخرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما سالمی سلێمانی ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینی فیلمی (سێ ڕۆژ له ناو ده ساڵدا) له ساڵیادی تیرۆرکردنی سا‌کینه جانسز، که یه‌کێکبوو له دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که، له سینه‌ما سالم نمایش بکرێت، ئاسایشی سلێمانی ده‌رگای سینه‌ماکه‌ی داخست.
ناوبراو گوتیشی: داخستنی سینه‌ماکه‌یان هۆکاری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه چوونکه مۆڵه‌تی په‌خش کردنی فیلمه‌که‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی وه‌رگرتوووه به‌ڵام به بێ ئاگادارکردنه‌وه ئاسایشی سلێمانی سینه‌ماکه‌ی داخستوووه و پڕۆجێکته‌ری سینه‌ماکه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوووه.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌که سه‌رچاوه‌یێک له وه‌زارتی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم به ئین ئاڕ تی ڕاگه‌یاند: بڕیاری داخستنی سینه‌ماکه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نییه و تایبه‌ته به ئاسایشی سلێمانییه‌وه.
هاوکات ئازاد عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که فیلمه‌که مۆڵه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی پێ دراوه و ئه‌وان به‌رپرس نین له ڕاگرتنی فیلمه‌که و داخستنی سینه‌ماکه.
له کۆتاییدا سینه‌ما سالم ئه‌و کاره‌ی ئاسایشی سلێمانی به به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی و قۆرخکردنی فه‌زای گشتی ناو ده‌بات و جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی له ئاست ڕێگری کردن له هونه‌ری ڕاسته‌قینه بێده‌نگ نابن.
"سێ ڕۆژ له ناو ده ساڵدا" ناوی ئه‌و فیلمه‌یه که له‌سه‌ر ژیانی سا‌کینه جانسز به‌رهه‌م هێنراوه که له ساڵی ٢٠١٣دا له پاریس تیرۆر کرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران