بوومەلەرە جارێکی دیکە کرماشانی هەژاند
بەشی کرماشان- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16ی بەفرانبار كاتژمێر 17:11:59 بوومه‌له‌رزه‌يێک به گوڕى 5.9 پله‌ى رێخته‌ر له پارێزگاى كرمانشان روويدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چه‌قى بوومه‌رله‌رزه‌كه به قووڵیى 10 كيلۆمه‌تر و له شارى گه‌يلانى رۆژئاوا له سنوورى پارێزگاى كرمانشان روويداوه.
فه‌رمانگه‌ى فرياكه‌وتنى ئێران پێنج تيمى هاوكارى بۆ ناوچه زيانلێكه‌وتووه‌كان ره‌وانه كردووه.
جگه له کرماشان، بوومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه، سلێمانى، كه‌ركووک، خانه‌قين، مه‌نده‌لى و هه‌ولێريش لە هەرێمی کوردستانی عێراق هه‌ستى پێكراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران