ڕێباز حه‌ملان: له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌موو پێشبینییه‌کان بۆ حکوومه‌تی داھاتووی هه‌رێم گه‌شبینانه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ی کانوونی دووهه‌می 2019 ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری داراییی ھه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا كه له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی كردوووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: "له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی ئابووری و به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێم له ناوچه‌كه، ڕه‌وشی دارایی به به‌راورد به ساڵانی شه‌ڕی داعش و نه‌ناردنی بودجه له لایه‌ن به‌غداوه به‌ره‌و پێشتر چوووه و هه‌موو پێشبینییه‌كانیش بۆ حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم له ڕووی ئابوورییه‌وه گه‌شبینانه‌یه بۆیه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به زووترین كات ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن."
وه‌زیری داراییی هه‌رێم ده‌شڵێت: "بناخه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری و باش بوونی دۆخی دارایی له ھه‌موو وڵات و حوکمڕانییێک بریتییه له ئارامی و بوونی ئاسایش و نه‌بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی، دواتر ڕێکخستنی داھات و خه‌رجی و بره‌ودانی وه‌به‌رھێنان و زیادکردنی سه‌رچاوه‌کانی داھات."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران