توركیا پێشنیارێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به S400 ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌شی تورکیا- توركیا پێشنیارێكی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به وازهێنان له سیسته‌می S400ی ڕووسی و وه‌رگرتنی سیسته‌می "پاتریۆت" ڕه‌ت كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی بڵاوی كردۆته‌وه که واشنتۆن پێشنیاری بۆ توركیا كردوووه ده‌ستبه‌ردای كڕینی سیسته‌می S400ی به‌رگریی مووشه‌كی ڕووسی ببێت و له‌بری ئه‌وه سیسته‌می "پاتریۆت"ی ئه‌مریكی ده‌داتێ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و پێشنیاره‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه چوونكه نرخی سیسته‌مه‌كه 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوووه و داشكاندنیش نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ته‌كنیكی دروست كردنی ئه‌و چهكهش نادرێت به توركیا.
ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه که سیسته‌می S400ی ڕووسی سێ ئه‌وه‌نده‌ی پاتریۆت هه‌رزانتر له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌وێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران