ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له تورکیا درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی تورکیا- له ئه‌سته‌نبۆڵ 7 به‌رپرسی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په) و پارتی ناوچه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) زیندانی كران، ھه‌روه‌ھا ھێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا 15 ئه‌ندامی دیكه‌ی ھه‌ده‌په‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 5ی کانوونی دووهه‌می 2019 له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ دادگا سزای زیندانی كردنی به سه‌ر 5 كه‌سدا سه‌پاند و له ئیزمیریش 2 كه‌س زیندانی كران و به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه ئه‌ندام و به‌رپرسی ھه‌ده‌په و ده‌به‌په بوون.
له‌لایێكی دیكه‌وه ھێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ھه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێک و 15 ئه‌ندامی ھه‌ده‌په‌یان به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه ده‌ستگیر کرد. ئێستا ئه‌و كه‌سانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیشیان ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران