مه‌حما خه‌لیل په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی به هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی قه‌زاكه تۆمه‌تبار ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی قه‌زای شنگال دووپاتی كرده‌وه که چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو له‌وان په‌که‌که و حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و یاسا و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بۆ ئه‌و قه‌زایه ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "چه‌ند لایه‌نێكی ناشه‌رعی له ده‌ره‌وه‌ی سنوور هاتوون و ده‌یانه‌وێ خواستی خۆیان به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن، به‌مه‌ش ئيراده‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووری له شنگال پێشێل ده‌كه‌ن."
قایمقامی قه‌زای شنگال ئاشكراشی كرد: "هه‌ریه‌ک له پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و چه‌ند گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان نایانه‌وێت ژیان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌زاكه.
ناوبراو زیادی کرد: "په‌که‌که و حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌سانێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شنگال به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراون و كه‌سانی نایاساییین."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران