هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر داعش له عێراق و سووریا بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماری هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر داعش له عێراق و سووریا بڵاو ده‌کاته‌وه و له كۆی 478 هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له سووریا و عێراق ته‌نها نۆ هێرشیان له عێراقدا بوووه .
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئامارێک كه له‌لایه‌ن هێزی هاوبه‌شی سه‌ر به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژ به داعش كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ته‌نها 14 ڕۆژدا هێزه‌كانیان 478 هێرشی ئاسمانیان كردوووه‌ته سه‌ر زیاتر له هه‌زار پێگه و باره‌گای سه‌ربازیی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ڕۆژی 16 تا 29ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجام داوه و له كۆی ئه‌و 478 هێرشه ئاسمانییه‌ش 469 هێرشیان له سووریا بوووه و ته‌نها نۆ هێرشیان بۆ سه‌ر خاكی عێراق بوووه و تیایدا 14 پێگه‌ی داعش كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران