هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق چه‌ند توونێل و حه‌شارگه‌یێکی داعشیان له تکریت ئاشکرا کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که به پشتیوانیی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌ستی پێکردوووه بۆ کێوماڵکردنی ناوچه‌کانی "دوورگه‌ی تکریت" که به‌هۆیه‌وه توانراوه 10 توونێلی تیرۆریستان و حه‌وت حه‌شارگه‌ی خۆراک و ته‌قه‌مه‌نی ئاشکرا بکرێت و هه‌موو توونێل و حه‌شارگه‌کان تێک‌وپێک دراون.
به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا حهشارگهیێک له‌ژێر زه‌وی ناوچه‌که‌دا دۆزراوه‌ته که خۆراک و که‌لوپه‌لی پزیشکی و شوێنی ڕاگرتنی ئوتۆمبێل و شوێنی هه‌ڵگرتنی سووته‌مه‌نی له‌خۆ گرتوووه.
له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه ئه‌منییه‌کان، چه‌کدارێکی داعش ده‌ستگیر کراوه که بڕێکی زۆر خۆراک و که‌لوپه‌لی پێ بوووه.
له دوای جموجۆڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، هێزه ئه‌منییه‌کان ئۆپه‌راسیۆنی جیاجیایان له‌و ناوچانه ده‌ست پێکردوووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش و ڕێگه‌نه‌دان به دروست کردنه‌وه‌ی شوێن و پێگه‌ی خۆیان له‌و ناوچانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران