خبر 2019-01-02 14:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی نوێی زایینیدا سنووری ئامێدییان بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە سەرووی گوندی گوهەرزێ بۆردومان کردووە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە دەنگێکی گەورە بیستراوە و دووکەڵێکی رەشی زۆریش بەرزبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دروست بوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای خەڵکی ناوچەکە و تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

ماوەی پێنج ساڵە ئەم سنوورە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و تا ئێستاش ١٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.