خبر 2019-01-02 12:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێژەی هەناردە کردن لە گومرگەکانی کوردستان زیادی کردووە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا ڕێژی هەنارە کردن لە گومرگەکانی پارێزگای کوردستانەوە لەباری داراییەوە 115 لەسەد و لەباری کێشەوە 88 لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند بە ئاوڕدانەوە لە 228 کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە نێوان پارێزگای کوردستان و وڵاتی عێراق گرینگترین وڵات لەباری کەلوپەلی هەناردەییەوە بۆ گومرگی پارێزگای کوردستان وڵاتی عێراقە.

ناوبراو هەروەها وتیشی هەر لەم ماوەیەدا زیاتر لە 535 هەزار و 873 گەشتیار لە تەنها سنووری گەشتیاریی پارێزگاوە تێپەڕیون و ڕێژەی هاتوچۆ لەچاو ساڵی ڕابردوودا 40 لەسەد زیادی کردووە.

شایانی ئاماژەیە گومرگەکانی پارێزگای کوردستان خاوەنی دوو ئیدراەی گشتی لە شاری سنە و باشماخ و یەکەیێکی گومرگیی لە شاری بانەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.