خبر 2019-01-02 05:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەترسیی سەرهەڵدانی كارەساتێكی مرۆیی هەڕەشە لە ئاوارەکانی شنگال دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی شنگال، هۆشداری لە سەرهەڵدانی كارەساتێكی مرۆیی دەدات لەنێو ئاوارە ئێزدییەكان و دەڵێت: دۆخیان لەو كاتە خراپترە كە لەسەر چیای شنگال گەمارۆ درابوون.

کوردپرێس:

مەحما خەلیل، لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوە كردووە: لە ئێستادا هەزاران ئاوارە، كە لەنێو كەمپەكان دەژین، مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، ئەویش بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و خراپی شوێنی مانەوەیان.

مەحما خەلیل، داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، بەزووترین كات بەدەم كێشە و كەموكوری ئاوارەكانەوە بێت لە ناو كەمپەكان و لەو ئابڵوقە سەختانە رزگاریان بكات.

قایمقامی شنگال، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دۆخی ئەو ئاوارانە لەو كاتە خراپترە كە لەسەر چیای شنگال لەلایەن داعشەوە ئابڵوقە درابوون، هەربۆیە مەترسییێكی نوێ بۆ سەر ژیانیان بەڕێوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.