خبر 2019-01-01 15:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەى دژەتیرۆرى عێراق لە کەرکووک گۆڕدرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆرى عێراق لە کەرکووک له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ و حەیدەر فازیڵ عوبێدی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆرى عێراق لە کەرکووک له‌ راگه‌یێندراوەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، عەمید روکن حەیدەر فازیڵ عوبێدی لە جێگای مەعن سەعدی وەک فەرماندەی ھێزی دژە ترۆری عێراق لە کەرکووک ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

عەمید روکن حەیدەر فازیڵ عوبێدی پله‌دارێكی سه‌ربازیی سوونه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1997دا لە بەغدا کۆلێژى سەربازى تەواو کردووە.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.