یه‌حیا ڕه‌سووڵ: تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق نه‌کشاونه‌ته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که تا ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریاوه نه‌كشاونه‌ته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق، وه‌ک ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بڕیاری لێداوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له سووریاوه نه‌كشێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریاوه بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق كشاونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
شایانی باسه؛ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا 19ی مانگی ڕابردوو بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له سووریا دا كه بڕیاره ئه‌و هێزانه‌ی له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه له عێراق جێگیر بكرێن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران