خبر 2018-12-30 06:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ یەکەم جار لە شاری سنە فستیڤاڵی "مۆد و جلوبەرگ" بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: پێشانگایێکی مۆدیل و جلوبەرگی کوردی بە بەشداریی پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

جەلال قەڵاشاخانی بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: یەکەمین پێشانگا و فستیڤاڵی مۆدیل و جلوبەرگی کوردی لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و ئەوەش پلانێکی لە چوارچێوەی زنجیرە فستیڤاڵەکانی جلوبەرگی ئیسلامی و ئێرانی کە نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

قەڵاشاخانی زیادی کرد: لەو فستیڤاڵەدا 6 پارێزگای ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و تاران و خوراسانی باکوور و کوردستان و کرماشان بەشداری دەکەن.

ناوبراو گوتیشی: لە ئیدارەی ڕۆشنبیریی کوردستان نووسینگەیێکی هەمیشەیی بۆ ئەو ڕووداوە گەورە هونەرییە پێکدەهێنرێت و لە 15ی بەفرانبارەوە تاوەکوو 30ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لایەنگرانی فستیڤاڵەکە دەتوانن بەرهەم بنێرن و داوای بەشداری بکەن.

شیاوی ئاماژەیە هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ئیدارەی ڕۆشنبیریی کوردستان ئەو فستیڤاڵە هونەرییە لە 5 بۆ 10ی نەورۆزی ساڵی 1398 لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.