خبر 2018-12-29 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنتاگۆن و ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش چوونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ مه‌نبه‌ج ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) و ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که‌ ھه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ھێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ ناو شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا ڕای‌گه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ده‌نگۆ‌کانی گۆڕانی ھێزی سه‌ربازیی له‌ شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌جی سووریا، ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانان ھیچ ئاماژه‌یێکی پشتڕاستکراوی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی به‌دی نه‌کردوووه‌ و بانگھێشتی گشت لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین که‌ ڕێز له‌ یه‌کپارچه‌یی و سه‌لامه‌تی ھاووڵاتییانی مه‌نبه‌ج بگرن."

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ به‌رپرسێکی پێنتاگۆن که‌ نه‌یوست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاند که‌ ھه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ھێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ ناو شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ده‌نگۆ‌کانی پێشڕه‌وی کردنی ھێزه‌کانی سووریا بۆ مه‌نبج گوتی: "ناتوانین لێکدانه‌وه‌ له‌سه‌ر مانۆری ھێزه‌کانی دیکه‌ بکه‌ین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.