ته‌رمی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له سلێمانی به‌خاک سپێردرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی شه‌ممه 22ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ته‌رمی د. جه‌مال نه‌به‌ز له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان و دواتر به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێکرا، له ڕێوره‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یێک که‌سایه‌تى و بنه‌ماڵه‌ى کۆچکردوو له گۆڕستانی گردی شێخ مارف به‌خاکسپێردرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا ده‌وه‌ن مه‌عرووف وتاری بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر دکتۆر جه‌مال نه‌به‌زی خوێنده‌وه و سوپاسى سه‌رۆکوه‌زیران و هه‌ر دوو پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی کرد که له‌و خه‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌شدار بوون.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 08-12-2018 پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز نووسه‌ر و بیرمه‌ندی نێوداری كورد له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یێكی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له ساڵی 1933دا له شاری سلێمانی له‌دایک بوووه و له سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی، فه‌لسه‌فه و ده‌روونزانی و فیزیا و ماتماتکی خوێندوووه و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین و وه‌رگێڕانه.
هه‌روه‌ها له نیوه‌ی یه‌که‌می په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له زانکۆی به‌غدا له به‌شی فیزیا و ماتماتیکی خوێندوووه و دواتر له شاره‌کانی که‌رکووک، هه‌ولێر، به‌غدا و به‌سره وانه‌ی وتوووهتهوه.
دوای 28 ساڵ ژیان چوووه‌ته ئه‌ورووپا بۆ ته‌واوکردنی خوێندن و پاشان له زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی خوێندوووه.
له ساڵی 1967-1970 له زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیێکی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییی خوێندکارانی کوردیان دامه‌زراندوووه.
له ساڵی 1970-1979 له زانکۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندوووه و هه‌روه‌ها یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران