فهرهنسا 100 خێزانی ئێزدی وەکوو پەنابەر وهردهگرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاروانی یەكەم كە 20 خێزان بوون گەیشتنە پاریس، كریستۆڤ كاستانەر، وەزیری ناوخۆی فەرەنساش دەڵێت ئەو خێزانانە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكەی نیشتەجێ دەكرێن.
نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، پێشتر داوای لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كردبوو، ژمارەیێک خێزانی لێقەوماو وەربگرێت و لە وڵاتەكەیدا نیشتەجێیان بكات.
زۆربەی ئەو خێزانە ئێزدییانهی كە فەرەنسا وەریانگرتوون، ھاوسەرەكانیان بەدەستی داعش كوژراون و بەشێكیشییان پێشتر لەبندەستی داعشدا بوون، تەنانەت ژمارەیێكیان ھیچ زانیارییەكیان لەسەر كەسوكاریان و منداڵەكانیان نیيە كە لە ژێردەستی چەكدارانی رێكخراوەكەدا ماون.
دیدێ لیشێ، بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆچبەران لە فەرەنسا دهڵێت: "زۆربەی ئەوانەی ھاتوون ھاوسەرەكانیان بەدەستی داعش كوژراون، بەشێكیشییان كەوتبوونە دەست داعشەوە، زۆریان مەینەتی دیوە، ھەندێكیان ھیچ زانیارییێكیان لەسەر كەسوكاریان و منداڵەكانیان نيیە، بۆیە پێویستییان بە ئاوڕلێدانەوە ھەیە بە تایبەت لەڕووی دەروونیەوە".
بەگوێرەی ئامارەكان، لە ساڵی 2014 و داگیركاری داعشدا، زیاتر لە 3 ھەزار ژن و منداڵی كوردی ئێزدی كەوتنە دەست چەكدارانی رێكخراوەكە و ژمارەیێكی زۆریان رزگاركران، بەڵام چارەنووسی ژمارەیێكی زۆریان نادیارە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران