گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له حه‌ویجه دۆزرایه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 21ی کانوونی یه‌که‌می 2018 موقه‌ده‌م عادل ئیسماعیل له پـۆلیسی فیدراڵی عێراق به ئاژانسی فرانس پـرێسی ڕاگه‌یاندوووه که ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له ناحیه‌ی عه‌باسی سه‌ر به حه‌ویجه دۆزراوه‌ته‌وه و چه‌کدارانی داعش به شێوه‌ی بیر هه‌ڵیانکه‌ندوووه و ته‌رمی قوربانیـیه‌کانیان تیادا فڕێداوه.
هاووڵاتییێکی دانیشتووی ناوچه‌که‌ش بۆ ھه‌مان ئاژانس ڕایگه‌یاندوووه: ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه ده‌ستکردی داعشه و کاتی خۆی خه‌ڵکیان ده‌کوشت و فڕیان ده‌دانه ناوی، له‌وه‌تای ئه‌و ناوچانه له ده‌ستی داعش ڕزگار کراون به ده‌یان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان که له مانگی یازده بڵاو کرایه‌وه، زیاتر له 200 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له پارێزگا جیاجیاکانی عێراق دۆزراونه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعش بوون له نێوان ساڵانی 2014 هه‌تا 2017.
ڕاپۆرته‌که ده‌یخه‌مڵێنێت که ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه ته‌رمی نزیکی 12 هه‌زار که‌سیان تێدایه که به‌شێکیان ژن و منداڵن.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران