ساڵح موسلم کۆبوونه‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌شی سووریا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی په‌یه‌ده كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا له قامیشلۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده) ڕایگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا كۆ نه‌بووینه‌ته‌وه و پێشتر دوو جار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا كۆ بووینه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا هزری حكوومه‌تی دیمه‌شق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوووه."
ناوبراو گوتیشی: "حكوومه‌تی سووریا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش ساڵی 2011، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه كه پێیانوایه ده‌بێ گۆڕانكاری له سووریا بێته ئاراوه نه‌ک بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران