وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژماره‌یێک پۆلیس و ئه‌فسه‌ر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوی کرده‌وه که 9 ئه‌فسه‌ر و 30 پۆلیسیان به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ئیداری له که‌رکووک ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ی گشتیی وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له نووسراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که 9 ئه‌فسه‌ر و 30 پۆلیسیان له کۆمپانیاى نه‌وتى باکوور له که‌رکووک ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه به تۆمه‌تى فرۆشتنى به‌شێک له ئامێرى نێو کۆمپانیاکه.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى که‌رکووکیش دوو ئه‌فسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کراون به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به بێ ڕێکاره یاساییه‌کان ناسنامه‌یان بۆ ئۆتۆمبێل ده‌رکردوووه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که تۆماریان کردوووه.
پێشتریش به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی که‌رکووک 15 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان ده‌ستگیر كرد که پله‌ی جیاوازیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی شاره‌که‌دا هه‌بوو.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران