سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کردۆته‌وه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ی کانوونی یه‌که‌می 2018 کۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاریی تورکیا و ئێران له‌سه‌ر ئاستی باڵا به سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانیدا، به به‌شداریی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئێران له هه‌موو ڕوویێکه‌وه تاوتوێ ده‌کرێن.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوشانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان له‌باره‌ی پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و جیهان بیروڕا ئاڵوگۆر بکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران