گوته‌بێژى هاوپه‌یمانان: داعش له كۆتا ڕۆژه‌كانی دایه
بەشی جیهان- گوته‌بێژى فه‌رمیى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، ڕایگه‌یاند: شه‌ڕى دژ به ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش له كۆتایی نزیک بووه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌كه له‌دوا ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى سووریا به باشى به‌ڕێوه ده‌چێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆڵۆنێل شون ڕایان، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌كه، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "داعش تائێستاش مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ن و چه‌كداره‌كانی خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه تائێستاش تواناى دانانى بۆمبى چێندراویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سووریاى دیموكراسى له سووریا، خاو بكه‌نه‌وه.
شون ڕایان جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داعش له كۆتا ڕۆژه‌كانى نزیک بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوا ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له نزیک سنووره‌كانى عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران